گەردوونناسی لە میزۆپۆتامیا

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-31-14:04:00 - کۆدی بابەت: 3972
گەردوونناسی لە میزۆپۆتامیا
مێژوو

گەردوونناسی لە میزۆپۆتامیا ، گەردوون ، گەردوونناسی ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری

ناوه‌ڕۆك

گەردوونناسی لە میزۆپۆتامیا

ئەمەش زانستی چآودێری کردنی هەسارەکانە، چۆنیەتی بزاڤ و سوڕانەوەیان، پەیوەندیژ پتەوی بە بیرکارییەوە هەیە.، دانیشتوانی دۆڵی دوو ئاوان بایەخیان بە زانستی فەلەک داوە بۆ زانینی وەرزەکان و کات لەمیانەی چاودێری جووڵەی هەسارەکان و، چەسپاندنی کاتی دەرکەوتنی و کاتی بزربوونیان. سۆمەرییەکان ناوینا بۆ زۆربەی هەسارەکان داناوە، بورجەکانیان ناسیوە. لە سەردەمی کاشییەکان ئەم زانستە پەرەی سەند، بابلییەکان لە دیاردە فەلەکییەکانیان کۆڵیوەتەوە، هەموو مەسەلە ژمێریارییەکانیان لەسەر بنەمای ماتماتیک داناوە. هەردوو  دیاردەی ڕۆژگیران و مانگگیرانیان زانیوە، ڕۆژانی ساڵ و درێژی شەو و ڕۆژ و خشتەی فەلەکیان ڕێکخستووە. سەربانی (زەقورەیان) بۆ مەبەستی چآودێری هەسارەکان بەکارهێناوە. تۆمارە بزمارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە وەرکا و بابل و ئەربائیلۆ (هەولێر) بازگەی چآودێری هەبووە. دانیشتوانی دۆڵی دوو ئاوان دەستکەوتی گەورەیان لەو بوارە بەدەست هێناوە. خۆریان بە ناوەندی گەردوون زانیوە، ئاسمانیان بەسەر ١٢ بورجدا دابەش کردووە، هەر بورجێکیان بۆ یەک مانگ داناوە و زۆر بە وردی بزاوتی مانگیان دیاری کردووە و وەرزی بەهاریان زانیوە.


سەرچاوەکان



897 بینین